کتێبخانە

کتێبەکانمان

Add Book intro here

من مەلالەم

نوسەر کریستینا لام ،مەلالە یوسفزەی

وەرگێڕ د.شێرکۆ عبدوڵڵا

...کتێبى 'من مەلالەم: ئەو کچەی لەپێناو بەدەستهێنانى مافى خوێندن لەلایەن تاڵیبانەوە تەقەی لێکرا'

ئێمە لەسەر ماڵپەری TED

کۆنفرانسەکانی تێد (TED Conferences)

TED کورتکراوەی ‘تەکنەلۆژیا، سەرگەرمیی، دیزاین’ە (TED: Technology, Entertainment, Design)، دەزگایەکی میدیایی ئەمریکییە کە ساڵانە کۆنفرانسی تایبەت بە وتاردان ڕێکدەخات و لە ئینتەرنێت لەژێر دروشمی ‘ئایدیا بەبەهاکان شایانی بڵاوکردنەوەن’ بەخۆڕایی بڵاودەکاتەوە. لە قۆناغی سەرەتادا بابەتەکانی تێد تایبەتبوون بە پرسی تەکنەلۆژیا و دیزاین، پاشان گەشەیپێدراوە بۆ لێکۆڵینەوە و وتار لە بواری زانستیی، پەروەردەیی، هونەریی، کولتووریی، ژینگەیی و پرسە گەردوونییەکان.

وتارەکانی TED بە چەندین زمانی جیاواز وەڕگێڕدراون و ماڵپەرەکەش سەدان ملیۆن بینەری لەسەرانسەری جیهاندا هەیە. بە خۆشحاڵیەوە دوای پەیوەندییگرتن بە ماڵپەڕی TEDوە، هیوا فاوندەیشن توانی بە شێوەیەکی فەڕمی بۆ یەکەمجار زمانی کوردییش بۆ سەر ماڵپەڕەکە زیادبکات. لەبەر گرنگیی بابەتەکانی TED، هیوا فاوندەیشن لە ساڵی 2013 وە دەستی بە کاری وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی وتارەکانی ماڵپەڕی تێد کردووە. وتارەکانی TED بریتین لە بابەتی گرنگ و کاریگەر کە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ تیایدابەشدارن. لە ئێستادا زیاد لە 250 ڤیدیۆ کاری وەرگێڕان و ژێرنوسی کوردیی بۆ ئەنجامدراوە. ئامانج لەم پڕۆژەیەش ئاشناکردنی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردییە بە گفتوگۆ گرنگ و سەردەمییەکانی ماڵپەڕەکە.

لە قۆناغی سەرەتادا هیوا فاوندەیشن تیمێکی تایبەتی بۆ کاری وەرگێرانی ڤیدیۆکان دروستکرد. دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدۆکان بە زمانی کوردیی و دەنگدانەوەی گەورەی، خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكیی بە شێوەیەكی خۆبەخش هاتنە ناو پڕۆژەکەوە و بەشدارییان لە وەرگێڕانی تێکستەکاندا کرد. دوای تێپەڕاندنی چەندین بەربەست، پڕۆژەكە یەكەم ئەڵقەی خۆی لەڕێگای ئەکاونتی هیوا فاوندەیشنەوە بڵاوكردەوە و بەم شێوەیە زمانی کوردییش بۆ لیستی ئەو زمانانەی کە لە ماڵپەری TEDدا هەن، زیادکرد.